هازارد زیاتر لەریاڵ مەدرید نزیك دەكەوێتەوە

وەرزش

13/05/2019‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی زیاتر لەیانەی ریاڵ مەدرید نزیك بووەتەوە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو روو لەو یانە مەدریدییە بكات.

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی ئینگلیزی، ئیدین هازارد لەمەدید ئەو ناوچەیەی دیاریكردووە، كە دەیەوێت لەداهاتوو تێدا بژی، ئەویش ناوچەی ئەلكوبینداس.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەو ناوچەیە دەكەوێتە باكووری شاری مەدریدو لەو ناوچەیە هەریەكە لەیاریزانانی ریاڵ مەدرید كەریم بن زیمەو رافائێل ڤاران‌و سێرجیۆ رامۆس‌و مارسیلۆ دەژین.

ماوەیەكە ریاڵ مەدرید هەوڵی كڕینی ئیدن هازار دەدات‌و بۆ ئەوەش گرێبەستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی خستووەتە بەردەم یانەی چیڵسی.

هـ ـ ح