پۆلیس ٢ کەس بە ٣٠٠ ئامێرى غەشکردن لە تاقیکردنەوەکان دەستگیر دەکات

کوردستان

20/05/2019‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە ٣٠٠ ئامێرى غەشکردن ل تاقیکردنەوەکان فرۆشتووە بە قوتابیان.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردوە کە ٣٠٠ ئامێرى غەشکردن لە تاقیکردنەوەکان پێبووەو فرۆشتوویانە بە قوتابیان.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو تۆمەتبارانە ئامێرى جۆراو جۆریان پێبووەو لە شارەکانى خوارووى عێراق هێناویانەتە کوردستان کە هەریەکەیان بە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ دۆلار بە قوتابیانیان فرۆشتووە.

هەروەها وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رونیکردەوە، دوو کەسى دیکەیان بە تۆمەتى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکردوە.

هاوکات باسى لەوەشکرد، ٤٨ کەسى تریان دەستگیرکردوە کە زیادەڕویان لەسەر موڵکى گشتى کردوەو کەسێکیشیان دەستگیر کردوە کە شۆستەو شەقامەکانى بە هاوڵاتیان فرۆشتووە.
س.هـ