تەندروستی هەولێر: ٣٥ شوێنی مه‌ساج لە ھەولێردا هه‌ن

کوردستان

25/05/2019‌ 551 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ْیاریدەدەری بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، لە ھەولێردا نزیکەی ٣٥ سەنتەری مەساج ھەن، کە ٢٠ یان وەک خزمەتگوزاری مەساج وان لە ناو ھۆتێلەکان، ١٤ یشیان سەنتەرن و لە دەرەوەی ھۆتێلەکانن کە جگە لە مەساج شتی تریشیان تێدایە

د. جەمال ناوپردانی، ْیاریدەدەری بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر روونکردنەوە لە بارەی سەنتەرەکانی مەساجەوە دەدات و دەڵێت، "مەرج نییە خاوەنەکانی سەنتەری مەساج ناسنامەی عێراقییان ھەبێت، بەڵکو ھاوڵاتی ھەر وڵاتێکی دیکە بن دەتوانن ببن بە خاوەنی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی مەساج بەو مەرجەی کە ئیقامەی عێراقیان ھەبێت".

ھەروەھا لە بارەی ژمارەی سەنتەرەکانی مەساج لە سنووری ھەولێرەوە د. جەمال ناوپردانی بىد راگه‌یاندووه‌، "لە ھەولێردا نزیکەی ٣٥ سەنتەری مەساج ھەن، کە ٢٠ یان وەک خزمەتگوزاری مەساج وان لە ناو ھۆتێلەکان، ١٤ یشیان سەنتەرن و لە دەرەوەی ھۆتێلەکانن کە جگە لە مەساج شتی تریشیان تێدایە وەک مەلەوانگە و ساونا و زۆرتر."

دەشڵێت، "لە ئاماری ساڵی ٢٠١٨ دا نزیکەی ٢٠ شوێنی مەساج سزادراون و ١٠ لەو شوێنانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک داخراون و ١٠ شوێنی دیکەش سزای دارایی دراون بە بڕی جیاواز کە زۆرترینییان ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی بووە."

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ھاوڵاتی کامە وڵات بە زۆری لە ھەرێمی کوردستاندا کاری مەساج دەکات؟ د. جەمال ناوپردانی وتی، "سەدا ٧٠٪‏ یان چینین وە سەدا ٢٥%یان خەڵکی وڵاتی تایلەندن و سەدا ٥%یش ھی وڵاتانی دیکەن کە عێراقیش لە ناویاندا ھەیە".
ه.م

بەپەلە