شارپرێس:
خێزانێكی سكۆتلەندی لە شاری ئەدنبرە ، لەناو كۆگای ماڵەكەیاندا پارچە شەترەنجێكیان دۆزییەوە، كە ٥٠ ساڵ پێش ئێستا بازرگانێكی پارچە كۆنینەكان بە ٦ دۆلار كڕیبووی .
رۆژنامەی " زە میرۆر"ی بەریتانی باسی لەوە كردووە ، كە لویس واردری بازرگان ئەو پارچە شوێنەوارەی بەنرخێكی هەرزان دەست كەوتبوو بۆ ماوەی ٥٥ ساڵی لای خۆی پاراستبووی ، بەڵام دوای ئەو ماوەیە خێزانەكەی بۆیان دەركەوت كە ئەوە پارچە شوێنەوارێكی دەگمەنە و شارەزایانی مەزادخانەی "سوزبیس" بەهاكەیان بە ١،٣ ملیۆن دۆلاریان خەمڵاندووە .
ئەسكەندەر قادر، كە یەكێكە لە شارەزاكانی مەزادخانەكە دەڵێت: ئەو شەترەنجە هی دورگەی لویسە و یەكێكە لەدەگمەنترین ئەو كۆمەڵە گرنگانەی عاشقانی كولتووری ئەوروپی .
نوێنەری ئەو خێزانەی خاوەنی شوێنەوارەكەن دەڵێت باپیرمان لە شاری ئەدنبرە فرۆشگایەكی تایبەتی توحفەدرۆشی هەبوو ، لەساڵی ١٩٦٤ ئەو شەترەنجە دەگمەنەی دەستكەوتووە ، بەڵام لەناو پەراوی حساباتەكانیدا بەناوێكی تر ناوزەندی كردووە ، بۆیە نەیزانیوە كە ئەو خاوەنی پارچەیەكی شوێنەواری بەبەهایە .
دوای مردنی باپیریان ئەو خێزان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ پارێزگاریان لەو شەترەنجە دەگمەنە كردووە .
مەزادخانەی "سۆزبیس" ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پارچەكە لە ٩٣ كەسایەتی جیاواز جیاوازی بەردی شەترەنجی پێكهاتووە ، كە لەكۆتاییەكانی سەدەی ١٢ و سەرەتای سەدەی ١٣ لە نەرویج هەڵكۆڵراون ، لەوانەش ٨٢ پارچەیان لە پێشانگای بەریتانی لە لەندەن دانراون و ١١ شیان لە مۆزەخانەی نیستیمانی لە سكۆتلەندان .
وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
