شارپرێس:
سوودە زۆرەكانی چەرەسات بۆ تەندرووستی مرۆڤ ئاشكران ، بەڵام دەركەوتووە زیادەڕەویكردن لە خواردنیان زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت .
بەگوێرەی قسەی مۆنیكا رایناگل شارەزای بواری خۆراكیی كە گەلێك لێكۆڵینەوەی لەبواری تەندرووستی خۆراكیدا هەیە ، ئەگەر زیادەرەوی لە خواردنی چەرەساتدا بكرێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر .
راستە چەرەسات گەلێك لە رەگەزە خۆراكییەكانی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش ، بەڵام ئەو لێكۆڵینەوانەی لەم دواییە كراون دەڵێن خواردنی چەرەسات زیانیشی هەیە .
زیانەكانی چەرەسات بەهۆی ئەوەیە كە ڕێژەیەكی بەرز ماددەی پێكهاتەی ئەفلاتۆكسینی تێدایە كە بەهۆی كەڕووی جۆری Aspergillus درووست دەبن ، ئەو كەڕووانە بەشێوەیەكی گشتی لەناو خاكدان كە رەنگە كاریگەری لەسەر هەندێ بەرهەمی كشتووكاڵی وەك دانەوێڵە و پاقلەمەنییەكان دابنێت ، ئەو بەرهەمە كشتووكاڵیانەی تووشی ئەو كەرووە بوون دەستدەكەن بە بۆگەن بوون كە هۆكارە بۆ درووستبوونی هەندێ ژەهری كەڕوویین لەناویاندا ئەفلاتۆكسینات ، كە زۆر دەمێكە بە مادەیەكی تووشكەر بە شێرپەنجە دادەنرێت .بۆیە خواردنی بەردەوامی ئەو جۆرە كەرووانە زیان بە جگەر دەگەیەنێت و هۆكاریكە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە .
بەڵام سوودەكانی چەرەسات بەهۆی ئەوەیە كە ڕێژەیەكی بەرز ڤیتامین E تێدایە ، كە بۆ پێست و دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و مێشك بەسوودە ، هەروەك چەرەسات رێژەیەكی بەرز پێكهاتەی فیتۆستیرۆڵی تێدایە كە ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا رێكدەخات ، واتا چەرەسات باری تەندرووستی باش دەكات كاری دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و مێشك چالاك دەكات، بەڵام زیادەرەویكردن لە خواردنی زیانی بۆ جگەر هەیە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی