لیڤاندۆفسكی دەرگا بەرووی ریاڵ مەدرید دادەخات

وەرزش

07/07/2019‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بایەرن میونیخ‌و رۆبەیرت لیڤاندۆفسكی گەیشتنە رێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان، ئەوەش تا ساڵی 2023.

تۆری سكای بڵاویكردەوە، لیڤاندۆفسكی پۆڵەندی‌و بایەرن میونیخ بە واژووكردنی گرێبەستەكە گەیشتوونەتە رێككەوتن‌و بڕیارە تا كۆتایی گرێبەستەكەی بەردەم بێت.

ئەو یاریزانە پۆڵەندییە، بەو هەنگاوەی دەرگای بەرووی یانەی ریاڵ مەدرید داخست، كە ماوەیەكە هەوڵی ئەوە دەدات بیكرێت.


ئەو یاریزانە تەمەنی سی ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانە ئەڵمانییەكەش گرێبەستەكەی نوێكردووەتەوە.

هـ ـ ح