شارپرێس:
سەرپەرشتیاری ھەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی ھەولێر رایگهیاند، ئێستا کار لە دواقۆناغی جادەی 120 مەتری دەکرێت و کارکردن لە جادەی 150 مەتریش بەردەوامە و لە قۆناغی یەکەمدا 14 کیلۆمهت تەواو دەکرێت و کاری زۆر باشیشی لێ کراوە.
سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری ھەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی شاری ھەولێر رایگهیاند، "کارکردن لە شەقامی 120 مەتری بەردەوامە و ئێستا دواقۆناغی شەقامەکە دروست دەکرێت، کە تەنھا 9 کیلۆمهتری ماوە، ئەویش تا کۆتاییی ئەمساڵ تەواو دەکرێت و جادەکە ھەمووی بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە."
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی لەسەر شەقامەکە و لە شوێنی سەوزاییی جادەی 120 مەتری بەنزیخانە دروست کراوە سهرتیپ قادر وتی: "ئەو دەنگۆیەی بڵاو کراوەتەوە بە ھیچ شێوەیەک ڕاست نییە و ھیچ شوێنێکی شەقامەکە نەکراوەتە بەنزیخانە و ئەوەی بڵاو کراوەتەوە دەنگۆیە و ھیچ بنەمایەکی نییە."
ئهوهشی خستهڕوو، " کاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتریش بەردەوامە و لە یەکەم ھەنگاویشدا 14 کیلۆمهتر دروست دەکرێت و تا ئێستاش کاری باشیان لەسەر ڕێگای بەحرکە-ھەولێر تاوەکو ھەولێر-کۆیە کردووە و جگە لەوەش، پردێک لەسەر ڕێگای ھەولێر بۆ شەقڵاوە دروست دەکرێت کە پردێکی زۆر گەورەیە و کاری باشیشی تێدا کراوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو کارەکان تەواو دەکرێت."
ه.م