ئەوروپا ئامادەیە بۆ جەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكا

جیهان

27/07/2019‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەم ناونیشانەدا سیرگی مانۆكوف وتارێكی لە (ئیكسپرت ئۆنلاین) نووسیوە، دەربارەی مكوڕبوونی دۆناڵد ترامپ لەسەر سەپاندنی رسومی زیاتر لەسەر ئەو ئۆتومبیلانەی لەكیشوەری پیرەوە دێت و ئەوروپاش هەمان رێكار لەبەرانبەر بەرهەمەكانی ئەمریكا دەگرێتە بەر.

لەوتارەكەدا هاتووە: دوای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر واژووكردنی ترامپ‌و یۆنكەر لەسەر رێككەوتنی ئاگربەستی بازرگانی، برۆكسیل جارێكی تر ئامادەیە رووبەرووی رێكارەكانی ئەمریكا ببێتەوە بەوەی رسومی لەسەر كەل‌و پەل‌و بەرهەمە ئەوروپییەكان زیاد كردووە.

دیبلۆمات و بەرپرسە ئەوروپیەكان ترسی ئەوەیان هەیە لە مانگی نۆڤەمبەردا كۆشكی سپی رسوماتی بە ئازار لەسەر ئۆتومبیلەكانی ئەوروپادا زیاد بكات.. یەكێتی ئەوروپاش ئامادیە رووبەرووی ئەم رێكارە ببێتەوەو هەرەشەی زیاد كردنی رسومی گومرگی كردوە لەسەر كەل و پەلە ئەوروپیەكان بە بەهای 20 ملیار دۆلار، بەوەی لەسەر دەرگای جەنگن.

پێدەچێت ئاسۆكان دیار نەبن، چونكە ترامپ مكوڕە لەسەر هەنگاوەكانی، و توانیویەتی زۆربەی ئەمریكیەكان قەناعەت پێ بكات بەوەی هاوبەشە بازرگانیەكانیا؛ لە نێویاندا ئەوروپا، بۆ ماوەی چەندین ساڵە متمانەی ئەمریەكیەمان بە خراپی بەكاردەهێنن و ئێستاش پێویستە ئەوروپا لەلای خۆیەوە سازشی یەكلایەنە بكات.

چەندین جار ترامپ ئەوەی دووبارە كردۆتەوە كە نیازی هەیە كورتهێنانی بودجە (169 ملیار دۆلار) لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا كەم بكاتەوە، و هەڵمەتی ئێستای هەڵبژاردنیش لە ئەمریكادا ئالۆزیەكە زیاتر دەكات.

لەم بارەیەوە بالیۆزی ئەمریكا لە یەكێتی ئەوروپا (گۆردۆن سونلاند) وای دەبینێ پێویستە ئەوروپا چاوەڕوانی رێكاری نوێی یەكلاكەرەوە لە ئیدارەی ترامپ بكات. هۆشداری ئەوەشی داوە واشنتۆن كۆگایەكی گەورەی كەل و پەلی هەیە، لە نیویاندا رسومی ئازار بەخش دەسەپێنێت بەسەر ئۆتومبیلە ئەوروپیەكاندا.

لە برۆكسیل گرەو لەسەر هاوكاری ئەم بابەتە دەكرێت.. تەنانەت لە خودی ئەمریكاش.. چونكە رسومی گومركی لەسەر ئۆتومبیل و كەل و پەلە ئەوروپیەكان زیان بە ئابوری ئەمریكاش دەگەیەنێ.. بۆیە جێگای سەرسورمان نیە ئەگەر پیشەسازی ئۆتومبیلی ئەو ولاتەش دژی ئەم شێوە رێكارە بن.

لێرەدا، دەكرێ تایبەتمەندێتی كەسایەتی ترامپ رۆڵێكی یەكلاكەرەوەی هەبێت، ئەو بابەتەی لە پەیوەندیە بازرگانیەكاندا دووبارە دەبێتەوە بە نمرە یەكیش لەگەڵ ولاتی چین، ترامپ گومانی هەیە، بەردەوام رێگای هەلكشان دەگرێتە بەر بۆ رووبەرووبونەوە لە شوێنی لاوازبوندا.

هەر لەم بارەیەوە، سەرۆكی بەشی پەیوەندیە دەرەكیەكان لە بزنس یۆروپ (لویز سانتۆس) وای دەبینێ چارەنوسی ئەوروپا تا رادەیەكی زۆر پشت دەبەستێ ئەنجامەكانی دانوستانی بازرگانی لە نێوان ئەمریكاو چین، چونكە راوێژكارەكانی ترامپ بەلای كەمەوە دەیانەوێ خۆیان لە جەنگی بارزگانی لەگەڵ دوو بەرەدا لابدەن. بەلام دیسان گرەنتی بۆ ئەمەش نیە، بەوەی قسەی كۆتایی لای ترامپەو پێشبینی بۆ ناكرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا