دانا غاز پشکەکانى خۆى لە کێڵگەکانى میصر دەفرۆشێت و روو لە هەرێم دەکات

کوردستان

29/07/2019‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیاى داناغازى ئیماراتى بەرهەمهێنانى لەکەرتى غاز لە هەرێمى کوردستان زیاد دەکات و لە کیڵگەکانى میصر دەکشێتەوە.

 

لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیاى دانا غاز راگەیاند، ئاستى بەرهەمهێنانی غازیان لە کێڵەگەغازییەکانى هەرێمى کوردستان زیاد کردوەو بەو هۆیەشەوە داهاتى کۆمپانیاکەیان ٧٤% زیادى کردوە بەراوبەرد بە حەوت مانگى ساڵى رابردوو.

 

کۆمپانیاکە ئاشکراى کردوە، لە هەردوو کێڵگەى غازى خورمەڵەو چەمچەماڵ بۆ ٤ پۆینت ترلیۆن پێ سیجا زیاد کردوە.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا دانا غاو رایگەیاندبوو پشکەکانى خۆى لە کێڵگە غازییەکانى میصر فرۆشتووەتەوەو روو لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، تائێستا وەبەرهێنانى غازیان لە ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد کردوەو بڕیارە تا ساڵى ٢٠٢٠ ئەو رێژەیە بگەیەننە ٩٠٠ ملیۆن سێجا.

س.هـ