بە چ رێگەیەك دەبیتە كەسێكی سەرنجراكێش‌و ئاست بەرز؟

هەمەڕەنگ

30/07/2019‌ 783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك دەریخستووە كەسە سەرنجڕاكێشەكان ٪١٤ زیاتر پارەیان هەیە وەك لەكەسەكانی دیكە، لەكاتێكدا هەندێك لەمانە بنچینەكەی لەسەر ڕوخسارە، یاخود سەرنجڕاكێشان دەكرێت بەهۆی ئەوە بێت چۆن دەتوانێت گرنگی بەخۆت بدەیت‌و مامەڵە لەگەڵ خۆتدا بكەیت و لەگەڵ چ جۆرە كەسێك پەیوەندی دەكەیت.

چاویلكە لەچاوكردن
ڤێنیسا براون مامۆستا لە زانكۆی نۆتینگهام ، توێژینەوەیەكی داناوە، كە دەردەخات بۆچی چاویلكە لە چاوكردن سەرنجڕاكێشت دەكات، ئەمەش زیاتر زانستییە و لە توێژینەكەیدا لێكیدایەوە چۆن كەسێكی ناشیرین دەگۆرێت بۆ برات پێت.

لەهەر حاڵەتێكدا بێت، چاویلكە چاوەكان دەشارێتەوە وا دەكات نهێنییەك لەسەر كەسی لەچاوكەر درووستبكات، هەروەها چاوەكان سەرچاوەیەكی زۆر گرنگی زانیارین و هەمیشە چاوەكانت وەك مەتەڵێكی شاراوە دەهێڵێتەوە.

هاوكات لە توێژینەوەیەك دا ساڵی ١٩٨٣ دەركەوت ئەو كەسانەی هەردوو سیفەتی پیاوەتی و ئافرەتیان تێدایە زیاتر سەرنجراكێشتر دەردەكەون. 

ئەمە بۆ ئافرەتانیش ڕاستە ، پیاوان حەزیان بە ئەو ئافرەتانەیە، كە وەك پیاو رەفتار دەكەن، بەڵام بە گشتی دەموچاوی ناسكیان لا پەسەندە.

زیادەڕۆی نەكردن لە بەكارهێنانی عەتر و سپررا، زۆر زەردەخەنە مەكە یاخود هەر پێمەكەنە، توێژینەویەك دەریخستووە كەسە بەختەرەكان سەرنجڕاكێش دەرناكەون.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل