شارپرێس:
كۆمپانیای Geely چینی، ئۆتۆمبیلێكی نوێی نیماشكرد، كە لەجۆری Atlas كرۆسە.
نمونەی ئۆتۆمبیلبەكە لەجۆری "رانج رۆڤەر"ی نوێ دەچێت، كە درێژییەكەی 4 مەترو 44 سەنتیمەترەو سەقفەكەی پانۆرۆمییەو تەواوی لایتەكانی لەجۆری LED.
ئۆتۆمبیلەكە پێنج كەس دەگرێتو شاشەیەكی لەناوەوە هەیە، كە قەبارەكەی 12 بۆسەو بە لەمس كاردەكات.
سیستەمی Atlas Pro هەوایی هەیە، بۆ ئەوەی هاوكاری ئۆتۆمبیلەكە بكات لەرۆشتنو بزوێنەری 1.8 لیتری بەهێزی 188 ئەسپ هەیەو جۆرێكی تریشی هەیە ، كە بزوێنەرەكەی تۆربینیی قەبارە 1.5 لیترەو هێزی 177 ئەسپی هەیە، كە بەشەش گێڕی ئۆتۆماتیك كاردەكات.
هـ ـ ح