شارپرێس:
سەرکردەیەکى رەوتى
سەدر رایدەگەیەنێت ئەو چەک و تەقمەنییانەى لە کۆگاکەی بەغدا تەقینەوە هى وڵاتێکى
دراوسێ بوون.
بەها ئەعرەجى
سەرکردە لە رەوتى سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر رایگەیاندوە، لەدواى
کوژاندنەوەى ئاگرى کۆگاى چەک و تەقەمەنى سەقر دەرکەوت ئاگرکەوتنەوەکە ئاسایی
نەبووە، چونکە حەشدى شەعبى و هێزەکانى تر بەکاریان نەهێناوە.
ئاشکراشى کردوە،
ئەو چەکانەى لە کۆگاکەدا بوون هى وڵاتێکى دراوسێ بوون و بە ئەمانەت لاى ئێمە بوون،
بەڵام لەلایەن وڵاتێکى داگیرکەرى ستەمکارەوە تەقێنرانەوە.
پێشتریش عادل كه‌رعاوی،
وته‌بێژی میلیشیای "ئه‌نساروڵڵا ئه‌وفیا" كه میلیشیاكه به‌شێكه له
حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند بوو، ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی
شه‌عبی له به‌غدا به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بووهە.
شه‌وی رابردوو
كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی سەقری ناوچەی دۆرەی باشووری
بەغدا تەقییەوه و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌و بەهۆیەوە ١٣ کەس بریندار
بوون.
س.هـ