كیلۆر ناڤاس ڕیال مەدرید جێدێڵێت

وەرزش

01/09/2019‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژی دووشەمە كۆتا ڕۆژی گواستنەوەی هاوینەییی یاریزانانەو كیلۆر ناڤاسیش دەبێتە گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمان.

یانە فەرەنسییەكە ١٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڵپارێز ئەلفۆناس ئەریۆلای فەرەنسی دەداتە ڕیاڵ مەدرید. كە پێشتر لە لالیگادا لەیانەی ڤیاریال یاری كردووە.

ناڤاس دوای ٥ ساڵ یاریكردن لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ماڵئاوایی دەكات، كە لەو ماوەیەدا ١٦٢یاری بۆ یانەكە كردووە و ڕۆڵیكی گەورەی هەبووە لە بردنەوەی ٣ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. 

لە نێوان ساڵەكانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨، یاریزانە تەمەن ٣٢ ساڵەكە نازناوی جامی جیهانی یانەكەكانیشی بردووەتەوە لەگەڵ سێ جار جامی سۆپەری ئەوروپی ، یەك جامی لالیگای بردووەتەوە لەگەڵ یانەكەدا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل