ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی گابرێل گارسیا ماركێز دەكرێت بە زنجیرە دراما

جیهان

04/09/2019‌ 793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە، كە ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی ڕۆماننوسی گەورەی كۆڵۆمبی گابرێل گارسیا ماركێز دەكرێت بە زنجیرە دراما.

نیتفلێكس (كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی فیلمە) ڕایگەیاند: پاش پەنجا ساڵ، خێزانی ماركیز ڕێگەیان بەوەدا، كە ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی بكرێت بە فیلم.

ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی گابرێل گارسیا ماركیز، یەكێكە لە شاكارەكانی ئەدەیاتی جیهانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە، لە ساڵی 1967 بە زمانی ئیسپانی بڵاوكراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر 30 زمان ( هەروەها وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی ).

شاعیری چیللی پابڵۆ نیرۆدا دەڵێت: جوانترین ڕۆمان، كە لە دوای ڕۆمانی دۆنكیشۆتی سێرڤانتس بە زمانی ئیسپانی نوسرابێت، ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیاییە.

گابرێل گارسیا ماركیز گەوهەرێكی گەورەی وڵاتی كۆڵۆمبیا بوو، كاتێك لە ساڵی 2014 و لە تەمەنی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، خوان مانوێلی سەرۆكی كۆڵۆمبیا سێ ڕۆژ پرسەی بۆ ڕاگەیاند، هەروەها فەرمانی كرد ئاڵای وڵاتەكەی دابگیرێت لە هەموو شارەكانی ئەو وڵاتەدا.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ