ئەو فڕۆكە روسییانەی مەترسی لەسەر وڵاتانی رۆژئاوا دروست دەكات

جیهان

04/09/2019‌ 1958 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "ناشیۆناڵ ئینتێرست" لیستێكی بۆ ترسناكترین فرۆكی روسی سەبارەت بە وڵاتە رۆژئاواییەكان بڵاوكردووەتەوە.

گۆڤارە سەربازییە- سیاسییە ئەمەریكییەكە باسی پێنج باشترین فرۆكەی شەڕكەری روسی كردووە، كە وڵاتانی رۆژئاوایی نیگەران دەكات .

سو - 27
فرۆكەیەكی فرە ئەركە و لەهەموو جیهان لەگەڕدایە، مەودای جەنگییەكەی نزیكەی ٧٥٠ كیلۆمەترە، شارەزا سەربازییەكان دەڵێن: دەتوانێت بەسەر فرۆكەی "ئیف-١٦" و "ئیف-٢٢"ی ئەمەریكیدا سەربكەوێت.

مێگ -29
ئەو فرۆكە جەنگییە بچووكە ناتوانێت لەرووی خێرایی و مەوداوە ڕكابەری هاوتا ئەمەریكییەكانی بكات، بەڵام لەڕووی جوڵە و یاریكردن توانایەكی زۆری هەیە.

بەپێی گۆڤارە ئەمەریكییەكە، فرۆكەكە دەتوانێت لەگەڵ بارێكی زیاتر لە ٩ تۆن لە موشەك و بۆمب لە حەوت خاڵی فڕین لەئاسمان خول بخوات .

سو-35
نوێترین فڕۆكەی نەوەی 4++ توانای تائەوپەڕی جوڵەكردن و یاریكردنی هەیە، مەودای جەنگییەكەی ١٦٠٠ كم ، ئەو فرۆكەیە دەتوانێت لەیەككاتدا هاوڕییەتی ٣٠ ئامانج بكات و تەقە لە ٨ ئامانجیان بكات . 

سو-٣٥ بە مووشەكی ئاراستەكراو و بۆمبی ئاسمانی و رەشاشی فرۆكەوانی پڕچەككراوە.

سو-57
لەنەوەی پێنجەمی فرۆكەكانە و ئەوپەڕی خێراییەكەی دەگاتە ٢٦٠٠ كم/كاتژمێرێك . 

شارەزا سەربازییە ئەمەریكییەكان ئەو فرۆكەیان لە پلەی یەكەمی پۆلێنەكانیان داناوە، فرۆكەكە دەتوانێت گەشتی خێراتر لە دەنگ بكات ، راداریش ناتوانێت ئاشكرای بكات.

تو-160
ئەو مووشەكهاوێژە ستراتیژییە بۆ لێدانی گرنگترین ئەو ئامانجانە بەكاردەهێنرێت، كە دەكەونە ناوچە جوگرافییە سەربازییە دوورەدەستەكان و قوڵایی خاكی دوژمن بە چەكی ناوەكی و نا ناوەكی . بەبەراورد بە مووشەكهاوێژەكانی تری وەك "تۆبۆلیف-١٦٠" بەشێوەیەكی برواپێنەكراو زۆر خێرایە ، لە لەهاوتاكانی لە مووشەكهاوێژە رۆژئاواییەكان باڵاترە.

مەوداكەی دەگاتە نزیكەی ٧٣٠٠ كم ، روسیاش تاكە دەوڵەتە ئەو جۆرە فرۆكەیە بەكاردەهێنێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی