راهێنانكردن بەهەنگ لەجیاتی سەگی پۆلیسی بۆ دۆزینەوەی ماددەی تەقینەوە

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزا بەریتانییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە رۆژێك دێت لەجیاتی سەگی پۆلیسی راهێنان بە هەنگ دەكرێت بۆ دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر و تەقەمەنییەكان، لەبەر ئەوەی هەرزانترە و خێراتریش راهێنانی پێدەكرێت.

هەنگەكە راهێنانی پێدەكرێت بۆ ئەوەی بۆنی ماددەی هۆشبەرو تەقەمەنییەكان بكات، ئەگەریشی هەیە لەماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا ئامادە بكرێت بۆ دۆزینەوەی مینی زەوینی.

دكتۆر رۆز جیلاندرز، توێژەر لە زانكۆی سانت ئەندرووز لەچوارچێوەی پرۆژەیەك، كە ناتۆ پارەی بۆ تەرخان كردووە، كار لەسەر راهێنانی ئەو مێرووانە دەكات.

لە پرۆسەی فێركردنەكەدا شەكراو بەكاردەهێنرێت تا هەنگەكە فێربكرێت بۆنی تەقەمەنییەكان بكات و بۆنەكان لەیەكتر جیابكاتەوە، كە ئەگەری هەیە سەرەتا لەدووری چەند مەترێك تەقەمەنییەكە بدۆزێتەوە، بەڵام لەكۆتاییدادەگاتە دووری كیلۆمەترێك.

جیلاندرزی دكتۆر و زانای فیزیایی دەشڵێت: هەنگ تایبەتمەندییەكی هەیە، كە دەتوانێت سكان و رووپێوی زەوییەك بكات، كە سەگ ناتوانێت بەئاسانی بیگاتێ.

لەهەمان كاتدا دانی بەوەداناوە، كە كێشەی كاركردن لەگەڵ مێش هەنگ ئەوەیە، كە پێشبینی نەكراوە، بەجۆرێك لەماوەی یەكەم تاقیكردنەوەی مەیدانیدا نزیكەی ٢٠ هەنگ بەپاژنە پێیانەوەداوە لەبەر ئەوەی بەباشی داینەپۆشیوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی