مانچستەر یونایتید دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی دیبالا نەبووە

وەرزش

08/09/2019‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی نەبووە.

بەپێی پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی، ئۆلی جونار سولسكایری راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید خواستی كڕینی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەی هەیە.

هەر بەپێی پێگەكە، بۆیە یانەی مانچستەر دەیەوێت لەزستانی داهاتوو جارێكی تر هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە بدات، بۆ ئەوەی هێڵی هێرشەبەری پێبەهێز بكات.

هاوینی رابردوو یانە ئینگلیزییەكە هەوڵی كڕینی پاولۆ دیبالای دا، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە بەیانەی مانچستەر بفرۆشێت.

هـ ـ ح