لەیادی ١١ی سێپتەمبەردا؛ بڕیارێکی سەربازی لە ترامپەوە

جیهان

11/09/2019‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانی وتارێکیدا بەبۆنەی هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ رایگەیاند، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بودجەی سەربازییەکەی بەرز دەکاتەوە.

ترامپ گوتی، "خۆمان ناخەینە ناو ململانێکانەوە، بەڵام ئەگەر وڵاتەکەمان کەوتە بەر هەر هێرشێک ئەوە زۆر بەتوندی وەڵام دەدەینەوە".

لە یادی هەژدەهەمینی روودانی هێرشەکان بۆسەر هەردوو تەلاری بازرگانی لە نیویۆرک، ئاڵای ئەمەریکا لە بەشی رۆژئاوای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن ) دانرا.

لە رووداوی یازدەی سێپتەمبەردا نزیکەی ٣ هەزار کەس بەهۆی پیاکێشانی دوو فرۆکەی ڕفێنراو بە هەردوو باڵەخانەی بازرگانی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک و باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کوژران.