شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانیو راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بەباشترین راهێنەرەكانی خولی ئینگلیزی دەستنیشانكرا.
یۆرگن كلۆپ بە دەنگدانو بۆ مانگی هەشت بە باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی دەستنیشانكرا، كە لەو مانگە یانەكەی چوار بردنەوەی تۆماركردووە.
لەدوای كلۆپ باشترین راهێنەرەكانی خولی ئینگلیزی بۆ ئەو مانگە بریتین بوون لەجۆزیب گواردیولای راهێنەری مانچستەر سیتیو رۆی هۆدجسونی راهێنەری كریستاڵ پاڵاسو بریندان رۆدگرزی راهێنەری لیستەر سیتی.
كلۆپ تەمەنی 52 ساڵەو تائێستا چوار جار مانگانە وەك باشترین راهێنەر دەستنیشانكراوە.
هـ ـ ح