شارپرێس:
هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه بچێته دانوستانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه مه‌رجه‌كان به قورس ته‌ماشاده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی شانده‌كه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك داواكاریی بۆ دانوستان بخاته به‌رده‌ست حكومه‌تی عێراق، كه دیارترینیان گرەنتیکردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی سیادی عێراق، پێدانی شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانەی کە نەوت لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمدێنن، دانەوەی قەرزەکان و ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌شارپرێسی ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پێشوه‌خت ئه‌و داواكارییانه‌ی خۆی به حكومه‌تی عێراق گه‌یاندوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی به‌غدای له‌وباره‌یه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داواكارییانه بێت كه حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌تی، ده‌بێت كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌رێم كه له له‌حكومه‌تی پێشووتری عێراق تا حكومه‌تی پێشوو له‌هه‌رێم بڕدراوه، بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه كه دانوستانی هه‌رێم و به‌غدا قورسده‌كات، مه‌رجی هه‌رێمه بۆ پێدانی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له‌لایه‌ن به‌غداوه، چاودێرانیش مه‌رجه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ماشاده‌كه‌ن، كه جێبه‌جێكردنی له‌توانای هیچ حكومه‌تێكدا نه‌بێت.
ڕ . ج