شارپرێس:
كۆمپانیای "نیسان"ی ژاپۆنی لەم دواییە نموونەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی كارەبایی ئاشكراكرد، كە چاوەڕێ دەكرێت لە بازارەكانی ژاپۆن و ئەوروپا و تەنانەت ئەمریكاش خواستیكی زۆری لەسەر بێت .
نەوەی نوێی ئۆتۆمبێلی Leaf بۆدییەكی هاشتباكی كەشخەی هەیە و لایتی پێشكەوتووی LED لەسەرە و سەقفێكی پانۆرامی فراوانی هەیەو تایەكانیشی وەرزشی و ناوازەن .
كابینەی شۆفێر داشبۆردییەكی پێشكەوتووی لەسەرە، كە بەدەستلێدان كار دەكات، كە دیمەندەر (شاشە)یەكی گەورە و سوكانێكی وەرزشیانەی لەسەر جێگیرە .
ئۆتۆمبیلەكە بە پاترییەك كار دەكات، كە لەماوەی ٤٠ خولەكدا بارگاوی دەكرێتەوە، هەروەك بەیەكجار بارگاویكردنەوە دەتوانێت ٢٧٠ كیلۆمەتر ببڕێت .
بزوێنەرە كارەباییەكانی ئۆتۆمبیلەكە دەتوانن لەماوەی ٥ چركەدا خێراییەكەی لە سفرەوە بگەیەننە ١٠٠ كیلۆمەتر لە كاتژمیرێكدا .
چاوەڕێ دەكرێت نیسان ئەو ئۆتۆمبیلە بە نرخی ٤٦ هەزار دۆلار لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو بخاتە بازارەكانەوە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی