هەسەدە داواى بەدەمەوەچوونى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکات

کوردستان

09/10/2019‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەسەدە رایگه‌یاند، سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر لێواری كاره‌ساتێكی مرۆییه‌ و توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی كۆكردووه‌ته‌وه‌.
هێزەکانى سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت پێویستە گفتوگۆ بکرێتە تاکە ئامڕازى چارەسەرکردنى کێشەکان و رێگە چارەى سەربازى دۆخى ناوچەکە تێکدەدات.

هەروەها هەسەدە داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکات رێگە بگرن لە کارەساتێکى مرۆیی لەناوچەکەو ئاوارەبوونى هەزاران کەس لە باکورى سوریا.

س.هـ