شارپرێس:
لیندزی گراهام، سسیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند، داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌سه‌د و ئێران به‌هێزتر ده‌بن.
لیندزی گراهام، سسیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ت كاریگه‌ری جددی له‌سه‌ر ئایاسی نیشتیمانی خۆمان و هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌بێت".
ئه‌و سیناتۆره‌ی كۆماریه‌كان كه به كه‌سێكی نزیك له تره‌مپ داده‌نرێت وتیشی، "عش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌سه‌د و ئێران به‌هێزتر ده‌بن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوو توویتی نوێ‌دا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: "تورکیا ماوەیەکی دوور و درێژە پلانی بۆ لێدانی کورد داڕشتووە، ئەوان لە شەڕێکی هەمیشەیی و بەردەوامدان، بەڵام ئێمە سەرباز و سوپامان لە هیچ شوێنێكی هێرشەکاندا نییە". ترەمپ گوتیشی: "من هەوڵدەدەم کۆتایی بە شەڕە بێکۆتاکان لە ناوچەکەدا بهێنم".
لە توویتی دووەمیدا، ترەمپ نووسیویەتی: "من قسە لەگەڵ هەردوولادا دەکەم، هەندێک دەیانەوێت ئێمە دەیان هەزار سەرباز بنێرین بۆ ناوچەکە و جارێکی دیکە دەست بە شەڕ بکەینەوە. ئەوانی دیکە دەڵێن، دوور لە شەڕەکە بمێننەوە و با کورد خۆی شەڕی خۆی بکات".
لە کۆتایی توویتەکەیدا ترەمپ هۆشدارییەکانی بۆ تورکیا دووبارەدەکاتەوە و نووسیویەتی: "من دەڵێم بە تووندی لە دارایی تورکیا بدەن و سزای ئابووریشی لەسەر دابنێن، ئەگەر ئەوان بەگوێرەی یاساکان نەجووڵانەوە. من لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەم.