چیرۆكی قوربانییەكانی چەكی فسفۆڕی سپی سوپای توركیا

کوردستان

21/10/2019‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر دیواری ڕاڕەوی بەشی سوتاوی نەخۆشخانەی سەرەكی حەسەكە نووسراوە "جوانترین شت لە دونیادا خەندەی منداڵە".

بەڵام لەنزیكی ئەو نووسراوە لە ژورێكدا جومعە زامۆی پێنج ساڵان دەبینین، كە ڕەنگە جارێكیتر پێبكەنێت ئەگەر لە نەشتەرگەری سەركەوتوبێت، 

جومعە ڕەنگ زەرد و ڕەنگ پەڕیوە، بەشێكی زۆری جەستەیان دوریوەتەوەو لە برینپێچێكی گەورەدا بەردەوام بێدەنگە، هەندێك جار، گریانێك یاخود كۆخەیەك بێدەنگییەكەی دەپچڕێنێت، جومعە بۆچی وای لێهات؟

باوكی جومعە، زۆر نادڵنیایە، جوتیارێكی ئاساییە، بە دیسداشەیەكی خۆڵەمێشی و جامانەیەكی سورەوە لە چاوەڕوانیدایەو وتی: "توركەكان لە یەك كاتدا بۆمباران و گوللەبارانی هەموو شتێكیان كرد، كە لە دەوروبەرمان بوو، لە پڕێكدا منداڵەكەم بینی گڕی گرتووە و دەسوتێت".

ئەو دكتۆرانەی، كە سەرقاڵی چارەسەری منداڵەكەن، بۆچوونی جیاوازیان هەیە، ئەوەش بەهۆی سەختی برینەكەی ئەو منداڵە. 

لەو دكتۆر دێرباس مامی وتی: سێ كون لەسەر سنگی منداڵەكە هەیە، سەرەتا وامانزانی بە فیشەك پێكراوە، بینیمان كونەكان هێشتا دەسوتێن و سوتانەكەی نەوەستاوە، ئەمەیش كاریگەری گەورەی لەسەر سیستەمی دەماریی كوڕەكە دەبێت، گەیشتینە ئەو بڕوایەی، كە ئەم حاڵەتە بە چەكێكی تایبەتی وای لێهاتبێت، كە پێشتر ئێمە نەمانبینیوە، ڕەنگە چەكی فسفۆڕ بێت، وێنەیەكی نەخۆشەكەمان بۆ ئەوروپا نارد تا شیكارییەكی لەسەر بكەن.

چەند ڕاپۆرتێك، كە لە ناوجەرگەی سوریا و ئەو جێگەیەی، كە شەڕی لێیە ئامادەكراوە سەبارەت بەوەی، كە هێزی توركیا لەكاتی هێرش كردنە سەر كوردانی سوریا، فسفۆڕی سپی بەكارهێناوە. 

ئەو مادە كیمیاییە لە ئەنجامی ڕێككەوتنی توركیا لەگەڵ جنێفدا، لە ڕێگەی فڕۆكە جەنگییەكانەوە بەكاردەهێنرێت و كاریگەری لەسەر جەستەی بەركەوتوو زۆرە و دەیسوتێنێت.

هاوكات وێنەیەكی تری منداڵێك بڵاوبووەوە، بە ناوی محـەمەد حامید محـەمەد، كە كە تەمەنی 13 ساڵە ئەویش یەكێكە لە بەركەوتووەكانی فسفۆڕی سپی و جەستەی بە تەواوی سوتاوە، بە هاوارەكانی كارمەندانی نەخۆشخانەی هەموو هێنایە گریان، هەروەها چەند وێنەیەكی تری منداڵانی سووتاوی ئەو ناوچەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە.

دوای بۆردۆمانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، محـەمەد لە دەرەوەی ماڵی خۆیان پێكرا لە ناوچەی سەری كانی، هاواری دەكرد: بابە، بابە، بابە. هاواری دەگەیشتە ئاسمان، مەهێڵن بوستێم، تا ئەو كاتەی مۆرفیمێكی ئارامكەرەوەی كاتیان پێیدا و لە هاواركردن وەستا.

حامید محەمـەد باوكی محەمەد تەمەنی 35 ساڵە، دەڵێت: گوێم لەبۆردومانەكانی توركیا بوو لە ئاسمان پێش ئەوەی بگەنە زەوی بتەقنەوە، هەموو خێزانەكەمم دۆزییەوە جگە لە محەمەد، لەسەر شەقامەكە هەمووی بوو بە ئاگر، چەندین كەسم بینی دەسوتان، پاش كەمێك بەهەمان شێوە محەمـەدیشم بینی دەسوتا.

لە باشوور و باكووری ئەو وڵاتەوە بە بەرهەڵگری گەورە خەڵكی مەدەنی دەگوازرێنەوە، كە ماڵەكانیان جێدەهێڵن، تا ئێستا ڕێژەی ئەو كەسانەی ماڵەكانیان جێهێشتووە نزیكەی 300 هەزار كەس دەبن  ژمارەكە ڕوو لە زیاد بوون.

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ