شارپرێس:
دزە بەڤیدیۆیەكی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كراوە، كە لەپشووی گێمەكانی یاری لیڤەرپوڵو بەرشەلۆنە لەوەرزی رابردوو كردوویەتی.
میسی لەو ڤیدیۆیەدا بەهاوڕێكانی دەڵێت: یەڵا هاوڕێیان، خۆتان ئامادە بكەن، ئەوەی وەرزی رابردوو بە بیر بهێننەوە، كە نابێت هەمان هەڵە دووبارە بێتەوە.
بەرشەلۆنە لەو یارییە بەئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرانبەر بە لیڤەرپوڵ دۆڕا، لەكاتێكدایە لەیاری چوون بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر براوە بوو.
میسی هەر لەڤیدیۆكەدا دەڵێت: نابێت هیچ هەلێك لەدەست بدەین، دەبێت گۆڵی تۆمار بكەین، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئەنجامەكە بكەین.
هـ ـ ح