چەند خوویەك بەهۆیەوە دەتوانیت كێشی خۆت لەدەست بدەیت

تەندروستی

01/12/2019‌ 573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی قەڵەوییەوە دەناڵێنن لەماوەی ٤٠ ساڵدا ٣ جار زیادی كردووە. 

هەر بەپێی رێكخراوەكە، هەموو چوار كەسێك، كە تەمەنیان ١٦ ساڵ زیاترا كێشی زیادەیان هەیە، بەڵام گومانی تێدانییە، كە ئێستا زیاتر و زیاتر خەڵك سەرج دەداتە سەر سیستەمی خۆراكیان. 

بە دڵنیایەوە هەموو كەس زۆر پابەندی پارێزیەكەیان نین، هەندێك كات هەندێك فێڵ و ڕێگە هەن، كە دەتوانن لە زیاد خواردن دوورت بخەنەوە.

ئەو ڕێگایانەش ئەمانەن:

توندكردنی قایشەكەت
پێش خواردنی نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە شریتێك لە كەمەرت ببەستە كاتێك هەستت كرد زۆر توندە، ئەوا مانای وایە دەبێت لەخواردن بوەستی، ئەمە زۆر سادەیە، بەڵام فێڵێكە یارمەتی دەدات لە زۆر خواردن.

لە پەرداخێكی درێژدا بخۆرەوە
ئێمە زۆربەی كالۆرییەكانمان لە خۆراكەوە دەست ناكەوێت بەڵكو لەوەی دەیخۆینەوە، بۆ نموونە یەك پەرداخ لە شەربەت نزیكەی ١٢٠ كالۆری و ٢٠ گرام شەكری تێدایە. 

ئەم بڕە دەتوانرێت كەمبركێتەوە ئەگەر پەرداخێكی گونجاوت بەكارهێنا، ئێمە بە ئاسایی ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ كەمتر دەكەینە ناو پەرداخێكی گەورەی تەنكەوە بە بەراورد بە دانەیەكی كورتر.

كات دیاری بكە بۆ نان خواردن
ئەمە سادەیە، كاتێك خێرا دەچیتە نانەكە، ئەوا زۆر دەخۆیت، چونكە كات نادەیت بە مێشك بیربكاتەوە تۆ خواردنت ناوێت و فولیت، كاتێك دابنێ بۆ ماوەی ٢٠ خولك و بەهێواشی نان بخۆ.

حەمامێكی گەرم بكە
ئاوی گەرم نەك تەنیا هێورت دەكاتەوە، بەڵكو تەنانەت كێشیش دادەبەزێنێت، بەپێی زاناكان لە زانكۆی Loughborough ، لەمایانەی ئەو توێژینەوەی ئەنجامیانداوە، بۆیان دەركەوت یەكێك یەك كاتژمێر لە حەمامێكی گەرمدا بێت نزیكی ١٣٠ كالۆری لەدەست دەدات، ئەمەش یەكسانە بە بڕی ئەو كێشەی لە ماوەی ٣٠ خولەك ڕاكردندا لەدەستی دەدەیت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی شەكریش ٪١٠ كەمدەكاتەوە.

قاپێكی گەورە لەسەر مێزی نانخواردن دابنێ
كاتێك ئاسایی میوە دەبینیت و بەرچاوت دەكەوێت، ئەوا خۆت وا پرۆگرام دەكەیت، كە خواردنی تەندروستی بخۆیت، ئەمە بۆ میوەی  پلاسیكیش هەر كاردەكات. 

خواردنەكان بكە بە قاشی بچووك بچووك
ئەمە دەتوانێت فێڵ لەمێشكت بكات و واادەزانێت، كە خواردنەكە زیاترە لەسەر قاپەكەت، بۆیە وا هەست دەكەیت فوول بویت و بەمەش زۆر ناخۆیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل