لیژنەیەكی هاوبەش بۆرێگریكردن لەتێكدانی گەڕەكی شێخانی سلێمانی پێكدەهێندرێت

کوردستان

03/12/2019‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند  
بۆرێگریكردن لەتێكدانی خانووە كۆنەكانی گەڕەكی شێخانی شاری سلێمانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپەرلەمان پێكدەهێندرێت.

مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە"شارپرێس" ی راگەیاند، بۆرێگریكردن لەتێكدانی گەڕەكی شێخانی سلێمانی  لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان قسەمان كردووەو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش هەردوو لیژنەی رۆشنبیری و شارەوانی راسپاردووە بۆپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش.

مەم ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكە لەپێنج كەس پێكدێت ، سێ ئەندامی لیژنەی شارەوانی و دووئەندامی لیژنەی رۆشنبیری تێیدا بەشداردەبن.

گەڕەكی شێخانی سلێمانی گەڕەكێكی كۆنە و شێوازی ئاساری وەرگرتووە، بۆیە ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی زانی وەزارەتی شارەوانی رێگری لەهەوڵی  رووخاندنی ئەم گەڕەكە بكات.