شارپرێس:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به پشتگیرى و هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه مافێكى ده‌ستوورییه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتیژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماتییه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسیداره".
باسی له‌وه‌شكردووه، "به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه و په‌لاماردانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ڕوانین كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوپه‌یمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى قاعیده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به پشتگیرى و هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه".
ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه مافێكى ده‌ستوورییه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتیژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماتییه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسیداره. به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه و په‌لاماردانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ڕوانین كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاوپه‌یمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى قاعیده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به پشتگیرى و هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
نێرده‌ى وڵاتان و دیپلۆماتكاران میوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگیراو بن. داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆیان له پاراستنیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵیۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده دیپلۆماتییه‌كان بدرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1/1/2020