چەند ڕاستییەكی سەر سوڕهێنەر لەسەر خوێنی مرۆڤ

تەندروستی

13/01/2020‌ 1942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموومان دەزانی،ن كە سیستەمی خوێنمان زۆر ئاڵۆزە، بۆیە زۆر پێوستە گرنگی بە دڵ و جۆری خوێن بدرێت‌و زانیاریمان لەبارەیەوە هەبێت.

لێرەدا چەند ڕاستیەكی زانستی باس دەكەین لەسەر خوێن دەكرێت تا ئێستا نەتبیستبێت:

نزیكەی ١،١٢٠ ملیۆن مێشولەی دەوێت بۆ مژینی هەموو خوێنی جەستەی مرۆڤێكی پێگەیشتوو.

دڵ بۆ ئەوەی سووڕی خوێن دروست بكات پەستانێك دروست دەكات، كە دەتوانێت پاڵ بە خوێنەوە بنێ بە بەرزی ٣٠ پێ.

ستان لاركین ٥٥٥ رۆژ بەبێ دڵ توانی بژی، لە چاوەروانی كردن بۆ گواستنەوەی دڵی. 

دڵی خۆی بە ئامێرێك گۆڕدرابوو، كە ستان لەناو جانتا پشتەكەیدا بۆ هەموو شوێنێك دەیبرد، تەنانەت دەیتوانی یاری تۆپی باسكەشی پێوە بكات.

ئەو بڕە خوێنەی، كە لە سووری خوێندا دەڕوات لەماوەی ٢٥ ڕۆژدا یەكسانە بەقەبارەی حەزێكی مەلەكردنی ئاسایی.

كەسێك دەكرێت %٤٠ خوێنەكەی لەدەست بدات و هێشتا هەر لە ژیاندابێت.

%٢١ جەڵدەی دڵەكان لە ڕۆژی دووشەمەدا  ڕوودەدەن، دووەم دانە لە هەینیدا، زاناكان ئەوەیش بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە  بەهۆی دەردانی هۆرمۆنی سترسێسەوەیە لەسەرەتای هەفتەدا.

دڵمان كاریگەری لەسەر دەروونمان هەیە، زاناكان توێژینەوەیان لەسەر ئەم دیاردەیە كردووە كاتێك مرۆڤێك دڵێكی نوێی بۆ دادەنرێت، دوای نەشتەرگەرییەكە، مێشكی، هەست و چالاكییەكانی بەشێوەیەكی نائاسایی گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە.

بۆ دوور كەوتنەوە لە جەڵدەی دڵ دەبێت بەیانیان بەهێواشی هەستیت لەخەو و لە ئێواراندا مەشقكردن كەم بكەیتەوە.

ئاوی گوێزی هندی دەتوانێت جێگەی پلازمای خوێن بگرێتەوە بەهۆی ئەو لێكچووەی، كە هەیانە ئەو دووانە.

كۆمەڵەكانی خوێن هۆكارن بۆ لێك جیابوونەوەی هاوسەران، زاناكان دەریان خستووە، كە ڕێكنەكوتنی كۆمەڵی خوێن وای كردووە لێكجیابووەوە زیاد بكات، بۆیە ئەوانەی جیابوونەوتەوە پێكهاتەكەیان ئەمانە بوون: A+ ,AB,O

جۆری خوێن كاریگەری لەسەر تەندروستمان هەیە، ئەوانەی جۆری O نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەیانگرێتەوە، بەڵام لەبری ئەوە زیاتر توشی شێرپەنجەی پێست و قەڵەوی دەبن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل