كاری حیزبی دەكات.. ئومێد خۆشناو واز لەكاری پەرلەمانتاری دەهێنێت

کوردستان

15/01/2020‌ 7195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
دوای تەواوبوونی خولی زستانەی پەرلەمان ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی كوردستان دەست لەكاربكێشێتەوەو پۆستێكی حیزبی وەربگرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپارتی دیموكراتی كوردستان بەشارپرێسی راگەیاند، لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی پارتی بڕیارە دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان ئومێد خۆشناو سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەستلەكاربكێشێتەوەو پۆستێكی حیزبی پێبدرێت.

لەبارەی پۆستە نوێیەكەی خۆشناو سەرچاوەكە رایگەیاند، ئومێد خۆشناو دەكرێت بە بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان.

سەرچاوەكە، كە داوای كرد ناوی نەبرێت، ئەم ئالوگۆڕەش بەكارێكی ئاسایی ‌و لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی پارتی ناوبرد.