فەرمی.. دوو یاریزانی پاریس سان جێرمان دووردەكەوێتەوە

وەرزش

25/02/2020‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان دووركەوتنەوەی دوو یاریزانی یانەكەی بەفەرمی راگەیاند، ئەوەش بۆ یاری یانە پارسییەكە بەرانبەر بوروسیا دۆرتمۆند.

بەپێی یانەی پاریس سان جێرمان تیاگۆ سیلفای یاریزانی ناوەندی یانەكە بۆ چەند هەفتەیەك بەهۆی پێكانەوە دووردەكەوێتەوە.

هەر بەپێی یانەكە، ئەندیر هێریراش بەهەمان هۆكار چەند هەفتەیەك دووركەوێتەوەو هەردوو یاریزان بۆ یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان ناتوانن بەشداری بكەن.

یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی نێوان پاریس سان جێرمان‌و دۆرتمۆند هەفتەی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە یاری چوون بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانە ئەڵمانییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح