كامیان بەهێزترن فڕۆكەی "سو-35" یان "مێگ-35"؟

جیهان

29/02/2020‌ 928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەم دوایەی دووییدا نەوەی نوێی فرۆكەی شەڕكەری روسی دەركەوتن لەنموونەی فرۆكەكانی "سو-٣٥" و فرۆكەی "مێگ-٣٥" . 

هەردوو فرۆكەكە تاڕادەیەكی زۆر لەیەكدەچن بەجۆرێك هەردووكیان هەمان تەقەمەنی بەكاردەهێنن، دەكرێت بە موشەكی نوێی زێدەخێرا تەیار بكرێن، كە دەتوانن لەدووری ٤٠٠ كیلۆمەتر فرۆكەكانی دوژمن بەئامانج بگرن، كە فرۆكەی "سو-٣٥" بە ١٢ مووشەك تەیار دەكرێت لەكاتێكدا "مێگ-٣٥" بە ٨ موشەك تەیار دەكرێت.

هەردوو فرۆكە روسییەكە بزوێنەرەكەیان تەكنەلۆژیای پاڵنانی ئاڕاستەكردنی تێدایە، كە توانایەكی لەڕاددەبەدەری جوڵە و مانۆڕكردنیان پێدەدات.

وەك زانراوە فڕۆكەی شەڕكەری "سو-٣٥" راداری Irbis  ی تێدا بەكارهێنراوە، كە دەتوانێت فرۆكە جەنگییەكانی دوژمن لەدووری ٤٠٠ كیلۆمەتر بدۆزێتەوە لەكاتێكدا دەتوانێت فڕۆكە شەبەحییەكان لەدووری ٨٠ كیلۆمەترەوە دەدۆزێتەوە، دەشتوانێت لەیەك كاتدا بەدوای ٣٠ ئامانج بكەوێت. 

هێشتا تواناكانی فرۆكەی "مێگ-٣٥" ئاشكرا نەكراون، بەڵام جۆری تەقەمەنییەكانی ئەوە دەردەخەن، كە دەتوانێت لەدوورییەكی زۆرەوە فرۆكەكانی دوژمن ئاشكرا بكات.

بەڕای هەندێك لە شارەزایانی بواری سەربازی پێدەچێت فڕۆكەی "سو-٣٥" بەهێزتر بێت، بەڵام فرۆكەی "مێگ-٣٥" چەندین تایبەتمەندی گرنگی هەیە لەوانە دەتوانێت لەسەكۆیەكی كورتترەوە بنیشێتەوە.

لەگۆڤاری " چاودێری سەربازی" دا هاتووە، كە فڕۆكەی "سو-٣٥" فڕۆكەیەكی ناوازەیە دەتوانرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باشترین فۆكە جەنگییەكانی جیهان پشتی پێببەسترێت، بەڵام "مێگ-٣٥" یش توانای ئەوەی هەیە بەتایبەت لەچەندین لایەنەوە بەسەر فرۆكە رۆژئاواییەكاندا زاڵە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی