ئایا سەرۆک کۆمار مافی ئەوەی هەیە راسپاردنی زورفی بکێشێتەوە؟

عیراق

24/03/2020‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی رایدەگەیەنێت کە دەقەکانی هەرپێنج برگەی ماددەی ٧٦ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سەرۆک وەزیری راسپێردراو ٣٠ رۆژی لەبەردەمدایە بۆئەوەی کابینە وەزارییەکەی و کارنامە حکومییەکەی تەواو بکات و بیخاتە بەردەم پەرلەمان ، هەروەک گوتویەتی بەپێی ماددەی ٨١ بڕگەی دووەم لەحاڵەتی رەتکردنەوەی پاڵێوراوی سەرۆک وەزیران لەلایەن پەرلەمانەوە ئەوە سەرۆک کۆمار کەسێکی تر رادەسپێرێت .


تەمیمی  رایگەیاندوە، لەناو بڕگەکانی ماددەی ٧٦ هیچ بوارێکی ئەوەی تێدا نییە رێگە بە سەرۆک کۆمار بدات لەراسپاردنی کەسێک پەشیمان ببێتەوە و کەسێکی تری لەجێگا رابسپێرێت .

ئەو شارەزایە روونیکردوەتەوە، دەکرێت پاڵێوراو یان راسپێردراو پێش کۆتایی هاتنی ماوەی دەستووری لە راسپاردنی پاشەکشە بکات ، لەوکاتەدا سەرۆک کۆمار بەپێی ماددەی ٨١ دەتوانێت کەسێکی تر لەشوێنی ئەو رابسپێرێت .


لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا تەمیمی رونیکردوەتەوە، ەقەکانی هەرپێنج بڕگەکەی ماددەی ٧٦ جەخت لەوە دەکەنەوە کە سەرۆک وەزیری راسپێرداو بۆ پێکهێنانی حکومەت ٣٠ رۆژی لەبەردەمدایە بۆئەوەی کابینە وەزارییەکەی و کارنامەی حکوومەتەکەی تەواو بکات و بیخاتە بەردەم پەرلەمان ، بەڵام ئەگەر هات و ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی بە کابینەکەی نەبەخشی یاخود خۆی لە راسپاردنی پاشەکشەی کرد، ئەوە لەوکاتەدا سەرۆک کۆمار بەپێی ماددەی ٨١ پاڵێوراوێکی تر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ رادەسپێرێت.


راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵحەوە  ململانێ و ناتەبایی لەنێوان پارت و لایەنە شیعییەکاندا درووست کردووە ، بەجۆرێک هەرسێ کوتلەی هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کوتلەی حیکمە و بە کاندیدکردنی زورفی رازی نین و دەیانەوێت کەسێکی تری نزیک لەوان بۆ ئەو پۆستە رابسپێردرێت .

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی