جەنگی گۆڕانی نرخەكان كەی لە بازاڕی نەوتدا كۆتایی دێت؟

مەلەفی تایبەت

13/05/2020‌ 967 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەبارەی ئاماژەكانی بەرزكردنەوەی نرخی گرێبەستەكان لە مانگی یۆنیۆدا؛ لەلایەن عەرەبستانی سعودییەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، كۆمپانیای ئارامكۆ رایگەیاند، نرخی نەوت (نەوتی سوك) بەرز دەكاتەوە لە مانگی یۆنیۆدا، بەگوێرەی ئەوەی بلۆمبێرگ باسی لێوە كردووە لەبارەی لیستی نرخەكانەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەم زیادكردنەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەموو ناوچەكان، شانشینی سعودییە رێژەی كەمكردنەوەكانی لە نۆخی بارهەلگرەكان كەمتر كردووەتەوە لە مانگی یۆنیۆدا، بە نمرە یەكیش بۆ ئەوروپا و دەریای سپی ناوەڕاست، واتە بازاڕە سەرەكییەكانی نەوتی روسی.

ئەو شارەزایانەی بۆ گۆڤارەكە بۆچونی خۆیان خستووەتە روو، شرۆڤەیان بۆ هەنگاوەكەی كۆمپانیای ئارامكۆ بەم شێوەیەیە، سەرەتا سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەی شرۆڤەكاری لە قوتابخانەی باڵا بۆ ئیدارەی دارایی میخایل كوغان وای دەبینێ، ئەمە بەڵگەیەكە لەسەر كۆتایی هاتنی جەنگی نرخەكان لە نێوان وڵاتانی ئۆپیك +.

لەلایەكی ترەوە گەورە شرۆڤەكار لە كۆمپانیای بی سی ئێس بریمیر، " ئەنتۆن بوكاتوفیتش" وای دەبینێ ئەم ئاماژەیەی سعودییە دەری دەخات زیادبوونی نرخی نەوت بەڕێوەیە، بەڵام هێشتا زووە قسە دەربارەی جەنگی نرخەكان بكرێت لە نێوان دوو سەرچاوەكەدا كۆتایی هاتووە. 

هەروەها ناكرێ بە تەسلیم بوونی سعودیە لە جەنگی نرخەكاندا ئەژمار بكرێت. بە گوێرەی قسەی ناوبراو، پێدەچێ سعودیەكان گرێبەستیان كردبێت بۆ فرۆشتنی ئەو یەدەگە نەوتانەی لەنێو بارهەڵگرەكاندان، ئێستاش وای لە كڕیارەكان دەكەن رێژەی زیاتریان لێبكڕن، و هۆشداری ئەوە دەدەن لە یۆنیۆ نرخەكەی بەرز دەكەنەوە.

دەربارەی روسیا، پێ ناچێ دۆخەكە زیانی پێ بگەیەنێ، بەڵام شارەزایان وای دەبینن ناكرێ مەترسییەكانی تەكنەلۆجیا لەبەرچاو نەگیرێن، لە چوارچێوەی ئۆپیكدا، لەسەر روسیا پێویستە بەرهەم هێنان لە ٢.٥ ملیۆن بۆ ٨.٥ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەم بكاتەوە لە ماوەی نێوان مایۆ تاكو یۆنیۆ.

بەڵام كێشەكە، بەگوێرەی قسەی بوكاتوفیتش، خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە پرۆسەی كەم كردنەوەی بەرهەم هێنان بەڵای روسیاوە قورس دەبێت ئەویش بەهۆی تایبەتمەندیەكانی تەكنەلۆجیاو جوگرافیاوە، یەدەگە بەردەستەكان و تایبەتمەندیەكانی بەرهەم هێنان، و دووری كیڵگەكان لە ژێرخانی گواستنەوەی سەرەكی ژێر زەوی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا