پەرلەمانتارێك باس لە سازشكردنی پارتی بۆ لایەنە شیعییەكان دەكات

کوردستان

06/06/2020‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەوانەی دوێنێ عێراقیان تەڵاق ئەدا، ئەمڕۆ لە بەغدا هەموو سازشێك بۆ هێزە شیعیەكان دەكەن تا دەنگ بە وەزیرەكەیان بدەن بۆ وەزارەتی دەرەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت: ئەو عێراقەی لە هەرێم بەحساب دوژمنیانە لەبەغدا بۆ پۆست دەبێتە دۆستیان، كە (پۆست و پارە) لە ئارادا بێت شەیدای عێراقن و فشە قەومییەكانیان بیردەچێتەوە.

قسەكانی هۆشیار عەبدوڵڵا لەكاتێكدایە، پارتی دیموكرات فوئاد حوسێنی بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق كاندید كردووەو دەنگۆ هەیە رێككەوتنی لەگەڵ لایەنەكان كردووە.

پێشتر لایەنە شیعییەكان كاندیدكردنی فوئاد حوسێنیان بۆ وەزیری دارایی رەتدەكردەوەو سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو كاندیدە بگۆڕێت بەكەسێكی تر.

هـ ـ ح