مانچستەر سیتی گرنگی بە كاسی ئینگلتەرا دەدات

وەرزش

27/06/2020‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بووە پاڵەوانی خولی وڵاتەكە، یانەی مانچستەر گرنگی بە كاسی ئینگلتەرا دەدات‌و دەیەوێت نازناوەكە بەرێتەوە.

لەو بارەوە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری مان سیتی رایگەیاندووە، كە دەیانەوێت هەموو سەرنجێكیان بخەنە سەر یارییەكانی داهاتوو بۆ ئەوەی نازناوەكە بەرنەوە.

یانەی مانچستەر سیتی رۆژی یەك شەممە رووبەڕووی یانەی نیوكاسڵ دەبێتەوە، كە یارییەكە لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتی خولەكە دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی پێنج شەممە مانچستەر لەخولی ئینگلیزی رووبەڕووی یانەی چیڵسی بووەو یارییەكەشی بەدوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك دۆڕا، بەوەش یانەی لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی خولەكە.

هـ ـ ح