كیم جۆنگ ئون.. سەر لەنوێ وەك هاوڕێیەكی باش گەڕایەوە

مەلەفی تایبەت

27/06/2020‌ 2031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە گۆڤاری "كۆمیرسانت" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هۆكارەكانی پاشەكشەی شێوەزاری شەڕانگێزانەی پیۆنگ یانگ لەبەرانبەر دراوسێكەی (باشوور) و وەستاندنی ئامادەكاریەكان بۆ جەنگ.

بەپێی راپۆرتەكە، كوریای باكوور هەموو ئامادەكارییەكی دژی كۆریای باشوور وەستان و هەڵمەتی بانگەشەكردنی دژی سیئول كۆتایی پێ هێنا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی كۆریای باكور كیم جۆنگ ئون، خودی خۆی بریارە لەناكاوەكەی دا بە دواخستنی سیناریۆی هێز لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ باشوور، ئەمەشی لە رۆژی چوارشەممەدا كرد، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازیەكانی وڵاتەكەیدا. 

دوای ئەوە، شێوەزاری بڵاوكراوەكانی كۆریای دیموكراتی راگەیاندن و حكومی سەبارەت بە دراسێكەی باشووری گۆڕانكاری بەسەردا هات.

هەنگاوەكەی ئێستای سەرۆكی كۆریای باكوور ئاماژەیە بۆ ئەوەی تائێستا دەیەوێ پارێزگاری بكات لە هەلی كارلێكردن لەگەڵ باشوور، بەهۆی ئەوەشی ئەو كەسەی ئێستا لە سیئول لە سەر دەسڵاتە  لە رووی سیاسیەوە باشی دەناسن، و هەلوێستی بەرامبەر دراوسێ باشوریەكەی زۆر لێبوردەیە، بەجۆرێكی لە ڕادەبەدەرە.

هەرچی سیئۆلە، هەتا لەگەڵ ئەو كێشەیەی لەم دواییەدا هەبو، داوای پابەندبوونی دەكرد بەو رێككەوتنانەی لە ساڵی ٢٠١٨ دا پێی گەیشتبوون. بەهۆی ئەمەوە سەرۆك مون گای روبەروی رەخنەی بەرهەڵستكارەكانی بوەوە و داوای ئەوەی لێكرا لە قسەی نەرم بوەستێت لەگەڵ دیكتاتۆری كوریای باكور.

دیارە، كە لە مایۆی ٢٠٢٢ دا هەڵبژاردنی نوێی سەرۆكایەتیدا لە كوریای باشوور، رەنگە كاندیدی بەرهەڵستكاری پارێزگار سەركەوتن بەدەست بهێنێ، و بەگوێرەی توانا، بابەتەكە دەگەڕێتەوە كاتی زوو بۆ دەمكوتكردنی پیۆنگ یانگ. 

بە تەماشا كردنی ئەم دیمەنە، پێدەچێ سەرۆكی كوریای باكور، هەلەكە بقۆزێتەوە، كە بەلای ئەوەوە هێشتا ماوە، بەڵام لەماوەی دوو ساڵدا پەرەدان بە پەیوەندیەكان لەگەڵ باشوور ون دەبنەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا