تایبەتمەندی ئۆتۆمبیلە نوێیە چینییەكە

هەمەڕەنگ

03/08/2020‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆتۆمبیلی Maxus ی شوێنكەوتەی كۆمپانیای SAIC ی چینی، لەم دواییانەدا بە ئۆتۆمبیلە شێوە جوانەكانی بەناوبانگە، بەڵام ئۆتۆمبیلە نوێیە پیك ئەپەكەی خاوەنی دیزاینێكی ناوازە و سەرنجڕاكێشە.

ئۆتۆمبیلەكە هەڵگری ناوی Maxus T80 دەبێت، قەبارەیەكی گەورەی هەیە و زۆر بەهێز دەردەكەوێت‌و شێوەیەكی زۆر ناوازەی هەیە.

هاوشێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەكە، ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە بێبەش نییە لە نوێگەری و پێشكەوتن، جێگەی چەندین سەرنشینی هەیە و كوشنەكانی لە جلدی تایبەت دروستكراون، دوو شاشەی گەورەی تێدایە بە لەمس كار دەكەن، یەكێكیان بۆ مەڵتی میدیا بەكاردەهێنرێت و ئەوی تریان بۆ پیشاندانی گۆڕانكارییەكانی ئۆتۆمبیلەكە.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكە خاوەنی دووجۆر بزوێنەرە، بزوێنەرێكیان جۆری دیزڵی تۆربۆیە بە فراوانی 2 لیتر و كێشی 163 ئەسپ، بزوێنەرێكی دیزڵی ئاسایی هەیە بە فراوانی 2.8 لیتر و كێشی 150 ئەسپ و خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 و 7 گێڕە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ