شارپرێس:
كۆمپانیای بەناوبانگی سۆنی نوێترین كامێرای دیجیتاڵ بە ناوی a7S ڕادەگەیەنێت، كە یەكێك دەبێت لە باشترین كامێراكانی سەردەم.
كامێراكە خاوەنی بۆدییەكی پتەوە، كە لە شوشە و پلاستیك دروستكراوە بە دوری (129/81/97) و كێشی 699 گرامە، خاوەنی ڕونمایەكی جۆری OLED ە بەلەمس كار دەكات و قەبارەی 3 ئینجە.
كامێراكە شاشەیەكی هەستیاری OLED ی بەقەبارەی 12.2 ، كە توانای وێنەگرتنی بە كوالێتی بەرز هەیە و كار بە چارەسەركەری Bionz XR و بە ئەدای ISO 80-102400 دەكات.
ئەم كامێرا ناوازەیە توانای ڤیدیۆكردنی بەقەبارەی 4K و 120 چێوە لە چركەیەكدا هەیە و توانای تۆماركردنی 100 وێنەی بە جۆری RAW هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ