پەرلەمانتارێكی عێراق وەزیرێكی كابینەكەی كازمی بە دزینی 7 ملیار دینار تۆمەتبار دەكات

عیراق

09/08/2020‌ 1009 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوتەیبە جبووری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی‌و ژینگەی پەرلەمانی عێراق وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی مستەفا كازمی بە دزینی پارە تۆمەتباركرد.

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، وەزیری خوێندنی باڵا دەستی هەبووە لەدزینی حەوت ملیارو سێ‌ سەد ملیۆن دینار لەوكاتەی سەرۆكی زانكۆی "النهرین" بووە.

هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، سەرۆكی حكومەت بەڵێنیداوە، كە رووبەڕووی گەندەڵكاران دەبێتەوەو دۆسییەكانیان ئاشكرادەكات، بەڵام وەزیرێكی كابینەكەی خۆی دزی كردووە.

ئەو پەرلەمانتارە لەمیانی بەیاننامەیەكیش دەڵێت: هەست بەشەرمەزاری دەكەم، كە سەرۆك وەزیران لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێكی نییەو ناتوانێت لەو بارەوە لێپرسینەوە بكات.

باسی لەوەش كردووە، رێكارەكانی حكومەتی مستەفا كازمی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تەنیا بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانن‌و هیچ لێپرسینەوەیەكی راستەقینە لەگەندەڵكاران ناكرێت.

هـ ـ ح