شارپرێس:
شارپرێس
بەدرێژایی ساڵانی
دوورودرێژی کارکردنی وەک مامۆستای وەرزشی ماتادۆر (شەڕەگا) خاوەن رێزی خەڵکانێکی
زۆر بووە، بەڵام بەنهێنی دەستدرێژیی کردۆتە سەر خوێندکارە کچ و کوڕەکانی .
رۆژی هەینی پۆلیسی
ئیسپانیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لە شاری مەرسیا لە باشووری رۆژئاوای ئەو
وڵاتە، ئەو مامۆستایەیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر
خوێندکارەکانی بە بوونی بەڵگەی بەهێزەوە دەستگیر کردووە .
بەگوێرەی ئاژانسی
فرانس پرێس، لەبەیاننامەکەی پۆلیسی ئیسپانیدا هاتووە کە مامۆستاکە تەمەنی ٦٩ ساڵە، بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو لانیکەم دەستدرێژی سێکسی و لاقەی ١٠ کەسی کردووە
کە تەمەنیان لەنێوان ١١ بۆ ٢٧ ساڵیدا بووە .
لەلێکۆڵینەوەکاندا
دەرکەوتووە کە مامۆستاکە بەبیانووی نمایشکردنی فیلمی تایبەت بە شەڕەگا خوێندکارە
کچ و کورەکانی بردۆتەوە ماڵەوە ، بەڵام لەماڵەوە پرۆسەی شێلانی پزیشکیی بۆ کردوون
و دواتر کارەکەی خۆی ئەنجامداوە .
هەر پەیوەست بەو
تاوانە کەسێکی تری تەمەن ٥١ ساڵی دەستگیرکراوە لەسەر ئەوەی ئاگاداری کارو
کردەوەکانی ئەو مامۆستایە بووە، بەڵام شاردوویەتییەوە و لایەنەکانی لێئاگادار
نەکردۆتەوە لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ زانینی بوونی قوربانی تری دەستی ئەو
مامۆستایە .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی