شارپرێس:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان وڵاتانی ئیسرائیل، ئیمارات و به‌حره‌ین به نێوه‌ندگیری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێککه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له كۆشكی سپی واژۆكرد.
هه‌ریه‌كه له بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و عەبدوللەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە کۆشکی سپی لە واشنتۆنی ئەمریکا بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رێككه‌وتننامه‌ی مێژویی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان واژۆكرد.
رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێگه به پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل، ئیمارات و بەحرەین دەدات، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه.
ئیسرائیل و ئیمارات لە 13مانگی رابردوودا گەیشتنە ڕێکكەوتن و بەحرەین ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند بە فەرمی دان بە دەوڵەتی ئیسرائیل‌دا دەنێت، بەپێی ڕێکەوتنی ئیبراهیم، نەتەنیاهو ڕازی بووە بەشێک لە کارەکانی نیشتەجێکردنی نوێ لە ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی پێشوازیکردنی لەشاندی وڵاتانی ئیمارات، بەحرین و ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە سەبارەت بەئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبری شەڕ، دۆستایەتی واژۆدەکەین، پێنج یان شەش وڵاتی دیکەش دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییبکەنەوە".
لای خۆیه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: "ئەم رێککەوتنە لەپێناوی بەرقەرارکردنی ئاشتییە لەناوچەکە و لوتکەی روداوە گرنگ و مێژوییەکانە".
هه‌روه‌ها عەبدوڵا بن زایند، وەزیری دەرەوەی ئیمارات دوای واژۆكردنی رێككه‌وتنانه‌كه وتی: "بەکردەوە ئاشتیمان دەوێت، سوپاسی ناتانیاهۆ ده‌كه‌م کە پرۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونی لە بانکی رۆژئاوا راگرتووە، ئێمه هەرگیز پشتناکەینە پرسی فەڵەستین و هەنگاوەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لەبەرژەوەندی فەڵەستینییه‌كانیش ده‌بێت".
بەڕێوبەرایەتیه‌كه‌ی تره‌مپ ئەمە بە سەرکەوتنێکی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دادەنێت، ئەمەش لە کاتێکدا کەمتر لە دوو مانگ ماوە لە بەردەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.
جۆو بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا و هەروەها ڕکابەرە دیموکراتەکەی تره‌مپ ڕایگەیاند: پشتگیری لە وڵاتانی زیاتر دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو لەو بڕوایەدایە "ئیسرائیل دەبێت ئامادەبێت بۆ کارکردن بە ئاڕاستەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە لەگەڵ فەلەستینیەکاندا".