شارپرێس:
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایدهگهیهنێت، حكومهتی سویسرا لەسەر نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان، هاتە دەنگ.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لهڕاگهیهندراوێكدا ئاشكرایكردووه، "گەورە ڕاوێژکارێکی حکومەتی سویسرا لەسەر نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان وەڵامی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی دایەوە و لە وەڵامەکەیدا، حکومەتی سویسرا ئاماژەی بەوە کردوە کە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن. بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی سویسرا سەفارەتی وڵاتەکەی لە عەممانی پایتەختی ئوردون ڕاسپاردە کە لێکۆڵینەوە لەو بارەوە دەستپێبکەن".
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
گەورە ڕاوێژکارێکی حکومەتی سویسرا لەسەر نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان وەڵامی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی دایەوە.
لە وەڵامەکەیدا، حکومەتی سویسرا ئاماژەی بەوە کردوە کە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن. بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی سویسرا سەفارەتی وڵاتەکەی لە عەممانی پایتەختی ئوردون ڕاسپاردە کە لێکۆڵینەوە لەو بارەوە دەستپێبکەن.
پێشتر لەبارەی نەخۆشخانە دزراوەکەی منداڵانی کوردستان، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی نامەیەکی ئاراستەی حکومەتی سویسرا کرد. لە نامەکەدا کە بەشێکی بەزمانی ئینگلیزی لێرە دادەنێین، تۆڕەکەمان ئاماژەی بەوە کردوە کە بەشێک لە پرۆسەی دزینی نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان لە سویسراوە ئەنجامدراوە. لە نامەکەدا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ئەوەشی وتوە کە لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی بردنی نەخۆشخانەکە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئۆریکس پیترۆلیوم (مایکل ئیبساری) دانشتوی جنێڤی سویسرا بوە. هەروەها تۆرەکە داوای لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی سویسرا کردوە کە لێکۆڵینەوە لە سپیکردنەوەی پارەی کۆمپانیای نەوتی ئۆریکس بکا کە بۆی هەیە بەناوی دروستکردنی نەخۆشخانەوە ئەنجامدرابێ.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەڵێن بە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان دەدا کە بەردەوام دەبێ لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی نەخۆشخانەکەیان و سزادانی گەندەڵکاران لەهەر کوێیەک هەن.