شارپرێس:
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ساڵی 2015 دا روسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە سوریا دەستپێکرد بۆ پشتیوانیكردنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی وڵاته‌كه كه له لێواری رووخاندا بوو، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له وڵاته‌كه سه‌ریهه‌ڵدا و به‌شێك له باکور و رۆژهەڵاتی سوریا له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه رزگاركراو له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه گروپه چه‌كداره‌كان به پشتیوانی توركیا تا ده‌هات ناوچه‌كانیان ژێر ده‌سه‌ڵاتیان فراوان ده‌كرد.
بڕیاری دەستوەردانی روسیا لەسەر داوای حكومه‌تی دیمەشق بوو، پاش ئەوەی بارودۆخی هێزەکانی حکومەتی سوریا تا ده‌هات خراپتر ده‌بوو، ناوچه له دوای ناوچه له ژێر ده‌ستیان ده‌رده‌هێنرا و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نزیك بووه‌وه له كه‌وتن.
تێوەگلانی ڕوسیا لەشەڕ لە سوریا
بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیوانی ئاسمانی روسیا بۆ سوریا بریتی بوو له یارمه‌تیدانی له ئۆپەراسیۆنەکاندا و هەروەها یارمەتی ڕاوێژکاری بوو، هاوكات به بڵاوەپێکردنی یەکەکانی پۆلیسی سەربازی هاوسەنگی هێزی لەبەرەکانی جەنگ گۆڕی و سویاپ سوریا له حاڵه‌ی به‌رگییه‌وه گواسته‌وه بۆ هێرشبردن.
گۆڕانکارییەکان یارمەتیدەر بوون بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی سوریا، كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانە بە بەشداری ڕوسیا و تورکیا و ئێران و هەروەها حکومەتی سوریا و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن، زەمینەی خۆشکرد بۆ سەرهەڵدانی پرۆسەی جێگیربوونی سیاسی لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەی دەستوورییەوە، کە وه‌ك تاکە میکانیزمی پراکتیکی بۆ دیالۆگی سوریا - سوریا دەمێنێتەوە.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە سووریا نەک تەنها ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌دی له كه‌وتنه ده‌ست گروپه چه‌كداره‌كان پاراستن، به‌ڵكو بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ئەمنیی ڕووسیاشی لەبەرچاو گرت.
ده‌سكه‌وته‌كانی روسیا له سوریا چین؟
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا تەئکیدی کردەوە کە لەئەنجامی ئەو پرۆسە سەربازییەی ڕوسیا لەسوریا ئەنجامیداوه توانراوه زیاتر لە 133 هەزار چەکدار له‌ناوچه‌كه‌دا پاكبكرێنه‌وه كه چوار هه‌زار و 500 سه‌ربازیان سه‌ر به کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: گروپه چه‌كداره تیرۆرستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زه‌ره‌ری گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه، کردەوە سەرکەوتووەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا لە سوریا بەربەستێکی بێ سنووریان لەبەردەم فراوانبوونی چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان و جموجۆڵیان بۆ ناوچەکانی دراوسێ دروست کردووە.
شۆیگو جەختی کردەوە: ڕێکخراوی تیرۆریستی نێودەوڵەتی داعش لە سوریا لە بوون دووردەخرێتەوە و هیچ تیرۆریستێک دزەی نەکردوەتە ناو ڕوسیاوە، بۆ ئەوەی ئەو ئەرکەی کە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆک ڤلادیمیر پوتینەوە دیاری کراوە، بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
شۆیگو جەختی کردەوە کە دەکرێت لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕاستی بوترێت، کە ئەرکەکە پێویستە و بڕیاری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕاست بوو.
هەروەها ئۆپەراسیۆنەکە لە سوریا تواناکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیای زیاتر کرد و ویستی خۆیان بۆ دابینکردنی یارمەتی سەربازی بۆ هاوکاران و هاوبەشەکانیان خستەڕوو.
شۆیگو ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو کارە پێگه‌ی ڕوسیای بەهێز کردووە، کاریگەری نێودەوڵەتی خۆی زیاتر کردووە و هەوڵەکانی ڕکابەرە جیۆپۆلەتیکییەکانی پوچەڵکردەوە بۆ ئەوەی مۆسكۆ لە ڕووی سیاسی و دیبلۆماسییەوە بسڕێتەوە.
دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، ژمارەی سەربازە ڕووسییەکان لە سوریا کەمبۆتەوە، بەڵام هێشتا دەتوانێت لە هەرکاتێکدا لەسەر بنەمای بنکەی ئاسمانیی حمیمیم و بنکەی دەریایی لە تەرتۆس تواناکانی خۆی زیاد بکات، ئەوەش ڕوسیای کردووە بە یاریزانێک کە هەزار هەژماری لە هەر ئەکتەرێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا هەبێت.
ه.م