شارپرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وان ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌كانه‌وه نامێنێت و چه‌كداری حزبه‌كان چیان مه‌به‌ست بێت به‌بێ گومرگ داخڵیده‌كه‌ن.
شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌لوپه‌ل و خواردن و شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌بێ گومرگ داخڵده‌كرێن، له‌سه‌روپێوه بۆ هه‌ندێك بار كه كه‌س نه‌یزانیوه چین، به‌ڵام داخڵكراون.
شیرین ئه‌مین ده‌ڵێت، شه‌وان ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌كانه‌وه نامێنێت و چه‌كداری حزبه‌كان چیان مه‌به‌ست بێت به‌بێ گومرگ داخڵیده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه چیان بوێت هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن، بۆنمونه باری ئاسك له په‌روێزخانه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران كراوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستان نمونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه كاتێك سه‌ردانی یه‌كێك له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و خواردنێكیان بینیوه كه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، به‌ڵام لیژنه‌كه‌یان به‌ده‌ست به‌رواری به‌سه‌رچوونی خواردنه‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه، كه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی خواردنه‌كه به‌سه‌رچوه و به‌ئاسانیی به‌رواری لێدراوه.
لەخاڵی سنوری پەروێزخان 86 بارھەڵگر ڕاگیرابوون کە تۆمەتباربوون بەقاچاخ، ژمارەیەک لەو بارھەڵگرانە باری کومبارو کەرەستەی کارەباین، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی شیرین ئه‌مین.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ده‌شڵێت "بە پێی قسەی بەرپرسان دوای وەرگرتنی پارەی گومرگ ئه‌و 86 بارهه‌ڵگره ئازادکراون، ژمارەیەکی دیکە ئەو سەیارانەن کەمۆدێلیان نزمە و ڕێگا نادرێت بە فەرمی داخڵبکرێن، لە نێویدا بەڕادێک سەروپێی تێدابوە، بەپێی بەدواداچونەکانمان سایەقی بەڕادەکە کەباری سەروپێی ھێناوە دراوەتە دادگا، بەڵام بەشێک لەخاوەن بارەکانی دیکە ئامادەنین بەتەنگ بارەکانیانەوە بێن، ئەوانەش نادرێنە دادگا کە لە پشت قاچاخچیەکانەوەن".
شیرین ئه‌مین پێیوایه ئیرادەیەکی تۆکمە لەلایەن حکومەتەوە بەدی ناکرێت بۆڕووبەڕووبونەوەی قاچاخچێتی لەخاڵەسنورییەکان و ده‌ڵێت "حكومه‌ت پێیوایه كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان په‌لده‌كێشێت بۆ دروست بونی شەڕی ناوخۆ و دروستبوونی دوو ئیداره‌یی، ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌تدانه به‌كاری نایاسایی و قاچاخچێتی".