شارپرێس:
گروپی شانۆى گۆدۆ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو شانۆیی "فڕین بەناو خۆڵەمێشدا" نمایش ده‌كات، ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه‌ش باس له‌وه‌ده‌كات، كاره‌كه‌یان به‌رهه‌می پێش هاتنی كۆرۆنایه و به‌م نزیكانه ده‌ست به نمایشكردن ده‌كه‌ن.
شانۆیی "فڕین بەناو خۆڵەمێشدا" كارێكی نوێی گروپی گۆدۆ-یه و له دەرهێنانى داستان بەرزان-ە، و لە جۆرى نمایشى تاکئاکتەرییە کە هونەرمەند گۆران نامیق ڕۆڵەکە ده‌بینێت.
سه‌باره‌ت به شانۆییه‌كه داستان بەرزان به شارپرێسی وت: "شانۆییەکەمان بەرهەمى پێش دۆخى کۆرۆنایە، جارێکی‌تر گەڕاینەوە سەرى و بە جۆرێکى دیکە مامەڵەمان لەگەڵیدا کرد، ئەوەشى وایکرد دەستکراوەبین لە سەرلەنوێ بونیادنانەوەى ئەم ئیشەدا ئەوەبوو کە تێکستەکەى خۆمان ئامادەمان کردووە بە پشت بەستن بەو شانۆنامە گرنگانەى کە بنەمان بۆ شانۆى جیهانى".
باسی له‌وه‌شكرد: "خەمى ئێمە لەم ئیشەدا جگە لە هاتنى ئەو پەتایەى دونیاى ڕووە و ئاڕاستەیەکى دیکە برد، هاوکات خەمى ئەو کەسانەشە کە ژیانیان دەکەنە قوربانى لە هونەردا، کە ئەمەش خەمێکى تەواو مرۆییە، بەهیوام بینەرانى کارەکەمان مانا و چێژ لە کارەکەمان وەربگرن، وەکچۆن خۆمان لەگەڵ سات بە ساتیدا ژیاوین و دەژین و ڕۆژانى پڕۆڤەمانى پڕکردووە لە مانا و چێژ".
شانۆییه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه 28-10-2020 له هۆڵی به‌دیعه دارتاش له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
