شارپرێس:
واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه تایبه‌ته به تاوتوێكردنی سزادانی توركیا نزیكده‌بێته‌وه، سه‌رۆك كۆماری توركیاش شێوازی گفتوگۆكردنی به‌رامبه‌ر توركیا گۆڕیوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، هیواداره ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به‌وه‌فابێت و هه‌نگاو دژی توركیا نه‌نێت، وتیشی "جگه له‌ئه‌وروپا خۆمان له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان نابینینه‌وه، ده‌مانه‌وێت ئاینده‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بنیاتبنێین".
بڕیاره مانگی داهاتوو یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كۆببێته‌وه، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا هۆشدارییانداوه‌ته توركیا له‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له‌وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان په‌یامی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا كرد و وتی، ده‌یانه‌وێت به‌هۆی په‌یوه‌ندییه به‌هێز و مێژووییه‌كه‌یانه‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان پێكه‌وه بكه‌ن.