مۆتۆرۆلا بەم مۆبایلە تەحەدای سامسۆنگ دەكات

هەمەڕەنگ

12/01/2021‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی نوێی ئاشكراكرد، مۆبایلە نوێیەكە دەتوانێت ڕكابەرێتی مۆبایلەكانی خێزانی NOTEی كۆمپانیای سامسۆنگ بكات‌و قەڵەمێكی هۆشمەندی لەگەڵدایە.

مۆبایلی Moto G Stylus خاوەنی بۆدییەكی پتەوەو دژە شێ‌و ئاوە، ڕونماكەی جۆری IPS LCDی قەبارە 6.8 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ.

چارەسەركەری Qualcomm Snapdragon 678 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 4 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتەو دەكرێت زیادبكرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەقەبارەی (48+8+2+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵەو تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 4000 میلی ئەمپێرەو تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای هەیە، نرخی مۆبایلەكە لەبازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی 300 دۆلار دەبێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ