شارپرێس
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌توانن ڕۆژانه زیاتر له‌ملیۆن‌و نیوێك ئه‌مریكى بكوتن به‌ڤاكسینى كۆرۆنا، ده‌شڵێت:"له‌ته‌مه‌نمدا زۆر قه‌یرانم تێپه‌ڕاندوه‌و متمانه‌شم به‌خۆمه ئه‌م قه‌یرانى كۆرۆنایه‌ش تێده‌په‌ڕێنین".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌واشنتۆن، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، "زۆر ڕوداوم بینیوه زۆر قه‌یرانم دیوه‌و تێم په‌ڕاندوه، ئێستاش متمانه‌م به‌خۆمه‌و دڵنیام ئه‌م قه‌یرانى كۆرۆنایه‌ش تێده‌په‌ڕێنم".
زیاتر وتى:"له‌سێ هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌رنجى زیاتر ده‌خه‌ینه سه‌ر كۆرۆناو ئه‌وكاتیش ئه‌وه‌نده‌مان ڤاكسین ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا، كه ده‌توانین ڕۆژانه زیاتر له‌ملیۆن‌و نیوێك ئه‌مریكى بكوتین به‌ڤاكسینى كۆرۆنا".