شارپرێس:
گۆڤاری "Elle"ی فەڕەنسی باسی لەوەکردوە، جانتای کاوبۆیی (جینز)، بۆتە مۆدەی ساڵی ٢٠٢١ی ئافرەتان کە لەمارکە جیهانییەکانی وەک دیۆر، چانێل، تۆم فۆردو سانت لۆران بەرهەمدەهێنرێت.
گۆڤارەکە کە گرنگی بەمۆدەو بواری جوانکاری ئافرەتان دەدات ڕونیکردۆتەوە، جانتای کاوبۆیی بەوە جیادەکرێتەوە کە مۆرکێکی کردەییو کەشخەی هەیەو بەسروشتی خۆی لەگەڵ جلوبەرگی جینزدا دێتەوە، باشتریشە گونجاندنەکە لەنێوان کاوبۆیی تۆخو کراوەدابێت.
جگەلەوەی دەکرێت جانتا کاوبۆییەکە لەگەڵ جلوبەرگی لۆکەو جڵدایشدا ڕێکبخرێت. هەروەک بۆ خۆڕازاندنەوهیەک کە مۆرکێکی مۆدێرنی هەبێت، دەکرێت جانتای کاوبۆیی لەگەڵ بەدلەی وەرزشیدا بگونجێنرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی